دارك نێت چییە؟ ئایا تەنها بۆ كاری خراپ بەكاردێت؟ باشیەكانی چییە؟

دارك نێت چییە؟ ئایا تەنها بۆ كاری خراپ بەكاردێت؟ باشیەكانی چییە؟

لێرە پێویستە لە دوو چەمك تێبگەین ئەگەر بمانەوێت بزانین كە دارك نێت، كە بە شتێكی زۆر خراپ ناسراوە لە ناو میلەتی كورد، چیە و چۆن بەكاردێت. ئەو دوو چەمكەش بریتییە لە وێبی روون ( Clear web ) لەگەل وێبی تاریك ( Dark Web) لێرەدا ئێمە رۆژانە وێبی روون ( Clean web ) بەكاردەهێنین. بەڵام دارك وێب كە شتێكی تەواو جیاوازە ناتوانین بە ئاسانی بەكار بێنین.
رۆژانە ئێمە بە دوای هەر شتێك كە بمانەوێت بگەرێین پەنا دەبەینە بەر كۆمپانیا بەناوبانگەكانی وەك گۆگڵ. لێرە كۆمپانیای گۆگڵ كۆنترۆلی ئەو داواكاری و وێبسایتانە دەكات كە تۆ بە دوای دەگەرێت. بۆ نموونە چاڵاكی هەندێك وێبسایت باشترە لە ئەنجامەكانی سەرەتاوە دێن، وە هەروەها گۆگڵ هەول بۆ ماركێتینگ بۆ هەندێك لە سێرڤسەكانی خۆی و كۆمپانیاكانی تریش دەدات. جگە لەوەش زانیاریەكی زۆر زۆر لەسەر بەكارهێنەر كۆ دەكاتەوە. بە داخەوە كە لێرە زۆر كەم كەس هەیە بایەخ بە نهێنێتی خۆی ( Privacy ) دەدات. كە ئەمەش وای كردوە كۆمپانیاكانی وەك گۆگڵ و فەیسبووك بزانن مە دەنگ بە چ لایەنێك دەدەین. ئەمەش هەمان ئەو شتە بوو كە رووی دا لە هەڵبژاردنەكانی ٢٠١٦ ی ئەمریكا.

خەڵكانێكی زۆر بە تایبەت نوسران دڵ خۆش نین بەمە. بۆیە هەوڵ بۆ ئەوە دراوە ئینتەرنێت زیاتر سەربەخۆ بكرێت. ئەمەش كارێكی ئاسان نییە، چونكە هەموو كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت دەزانن كە هەر تاكێك خەریكی چییە. ئەمەش یەكێكە لەو هۆكارانەی كە بووە هۆی سەرهەڵدانی جۆرێكی تری وێب كە ئەویش پێی دەوترێ وێبی تاریك یان وەك ئەوەی ناسراوە دیپ وێب و دارك نێت.

لە سەدەی ١٩ و ناوەراستی ساڵانی ٩٠ ەكان. سیستەمێكی نوێ پەرەی پێدرا لە لایەن تاقیگەیەكی هێزی دەریایی ئەمریكا. ئامانج لەمەش بریتی بوو لە رەخساندنی زەمینەیەكی باشتر و پارێزراوتر بۆ هێزەكانی ئەمریكا. بەڵام دواتر پرۆژەكە كرا بە پرژەیەكی كراوە و لە لایەن دەستە و گروپی ترەە پەرەی پێدرا. ئەم پرۆژەیە بریتی بوو لە پرۆژەی تۆر “Tor Project”. لێرەدا ئەگەر بێت و زیاتر باسی بكەین پێوستمان بە كاتێكی تر زۆر دەبێت. بەڵام بە كورتی تۆر بریتییە لە تۆرێك كۆمپیوتەر لە سەرانسەری جیهان. وە ئەو كۆمپیوتەرانەس وەكوو نۆد ( Node ) بەكاردەهێنرێت بۆ ئەەی تۆ بتوانیت بگەرێیت بە ناو هەموو ئینتەرنێت بێ ئەوەی چی حكومەتێك یان لایەن و كۆمپانیایەك بتوانن بزانن تۆ كێیت.

بۆ ئەوەی بتوانیت ئەم خزمەتگوزاریە بەكاربێنی پێویستە بەرنامەیەكی تایبەت دابەزێنیت كە هیچ زەرەرێك و ترسێكی نییە بۆ بەكارهێنەر. ئەویش بریتییە لە Tor Browser. دوای دابەزاندنی و بەكارهێنانی دەتوانی بگەرێیت بە ناو ئینتەرنێت بێ ئەوەی بزانرێت تۆ كێیت چونكە شوێن و ئامێر و هەموو ئەو زانیاریانەی كە هەتە دەگۆردرێت بە دانەیەكی تر لە وڵات و شارێكی تر.

ئێمە ناتوانین بچینە ناو دارك وێبەوە بە وێبگەر (. Broswer ) ی ئاسیی چونەك هەموو ماڵپەرەكانی دیپ وێب و داركنێت خزمەتگوزاری Onion بەكاردێنن، ئەمەش وا لە وێبگەرەكانی كرۆم و فایەرفۆكس و ..هتد دەكات كە نە ناسرێتەوە. وە شێوازی لینكەكەشیان جیاوازە. بۆ نموونە ئەمە بریتییە لە ماڵپەرێكی گەران بە ناوی ( not Evil) – “hss3uro2hsxfogfq. onion” وەك دەبینین كە شێوازی بەستەر ( لینك ) كە بریتییە لە دۆمەینی oninon كە ئەمەش ئەو خزمەتگوزاریەیە كە دەتوانرێت تەنها بە وێبگەری Tor سەردانی بكرێت. لێرە ئەوە گرنگە بوترێت زۆربەی كات بە هۆی هێرش كردن یان هۆكاری خۆ ونكردنی خاوەنی مالپەرەكانی دارك نێت. لینكەكان لە كەردەكەوێت بەمەش شوێن و ناونیشان یماڵپەرەكان نەزانراو دەمێنێتەوە.

سوودی ئەم خزمەتگوزاریە بریتییە لە ئازادی. بە بەكارهێانی ئەم خزمەتگوزاریانە هیچ كۆمپانیایەكی وەك فەیسبووك و گۆگڵ ناتوانن بزانن كە تۆ حەزت بە چ رەنگێكە یان بەتەمایت دەنگ بدەیت بە كێ. ووە هەروەها هیچ كۆمپانیایەكی ئینترەنێت ناتوانێت زانێت كە تۆ چی دەكەیت وە هیچ حكومەتێكیش ناتوانێت بزانێت كە تۆ چیت پۆست كردووە. ئەمەش خزمەتێكی زۆری بە بواری رۆژنامەگەری بە تایبەتی كردووە، مالپەرەكانی وەك WikiLeaks توانیویانە سودێكی زۆر وەربگرن لەم خزمەتگوزاریانە.

بە دڵنیایەوە خەڵكی نەخۆش و خراپ لە هەموو شوێنێك هەیە. ئەمەش وای كردووە كە ئەم خزمەتگوزاریە بۆ مەبەستی خراپ بەكاربهێنرێت. بۆ نموونە مالپەرێكی زۆری فرۆشتنی شتی دزرا، بەڵگەنامەی ساختە، مادەی هۆشبەر، تەنانەت مرۆڤ هەیە. وە بە بەكارهێنانی دراوی بیت كۆین، دۆزینەەی ئەو كەسانە دوو ئەوەندە قورس بووە. ئەمەش ئەم هۆكارەیە كە وای كردووە خەڵكێكی زۆر دیپوێب و خزمەتگوزاریەكانی Onion وەك شتێكی خراپ و تاریك بناسرێت.

لە كۆتاییدا هیوادارم ئەم خزمەتگوزاریە وەكوو ئەوە بەكاربهێنرێت بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی.

(هەڵكەوت مەهدی)