سیستەمی عەقارات

كارەكانی عەقاراتەكەت پەرێپێبدە لەگەڵ ئێمە

تایبەتمەندیەكانی سیستەم

بەرێوەبردنی گرێبەستی كرێ

دەتوانیت بە ئاسانترین شێوە گرێبەستەكانت بە رێ،ە ببەی لە سیستەمی عقارات بە چەندین تایبەتمەندی گرنگ. ئیتر پێویستت بە بەكارهێنانی دەفتەر و قەلەم نابێت.

بەرێوەبردنی گرێبەستی كرین و فرۆشتن

گرێبەستەكەت بە شێوازێكی ئاسان دروستبكە و بە سێ زمان رایبكێشە، وە دەشتوانیت خاڵەكان و كڵێشەی ئەم گرێبەستەش لە رێكخستنەكانی سیستەم دەستكاری بكەیت.

بەرێوەبردنی پسولەكان

پسولە بە سێزانی جیاواز بە دەست بخە بە ئاسانی. چەندین جۆری پسولەی وەكوو تەئمینات، قبض، نقد، و عمولە بەردەستە.

بەرێوەبردنی تێچووەكان (مصروفات)

تێچوەكانی عقاراتەكەت رێكبخە بە دوو عوملەی جیاوازی دینار و دۆلار، وە پسولەی سەرفكراو باربكە و ئەرشیڤی بكە . وە هەروەها پسولەی تێچوەكەش بە ئاسانی چاپ بكە.

بەرێوەبردنی صندوق (قاصە)

ئەگەر لقی جیاوازت هەیە یان دەتەوێت چەند صندوقێكت هەبێت بۆ رێكخستنی كردارەكانی هاتن و رۆشتن لە كارەكەت، ئەوە سیستەمی عقاراتی رێدكۆد ئەم تایبەت مەندیەت پێشكەش دەكات.

بەرێوەبردنی بەكارهێنەران

كارمەندەكانت دەتوانن لە رێگەی هەژمار (حساب) ی خۆیانەوە سیستەمەكە بەكاربێنن. لەم بەشە دەتوانیت نیسبە و مووچەش بە شێوەیەكی ئاسان دابینبكەیت بۆ هەموو بەكارهێنەرانت.

بەرێوەبردنی لقەكان

دەتوانیت هەموو لقەكانت بە یەك سیستەمی رێكخراو بەكاربهێنیت، بێ پێویستی كرینی سیستەمی جیاواز و حساباتی جیاواز، وە دەتوانیت هەموو جۆرە راپۆرتێ:یشت فلتەر بكەیت بە پێی لق.

دەستكاریكردن و رێكخستنی كلێشەی عقد

بۆ گۆرین یان رێكخستنی گرێبەستەكەت پێویست ناكات پەیوەندی بە ئێمە بكەیت. خۆت دەتوانیت وێنەی كلێشەی گرێبەست و بەندەكانی گرێبەستەكەت بە سێ زمان لە هاركات و ساتێك بتەوێت بگۆریت.

بەرێوەبردنی عرض و طلب

دەتوانیت عرض و طلبەكانت لە رێگەی سیستەمەكەمانە رێكبخەیت. لە ئێستادا داواكردنی كرێ، داواكردنی كرین، پێشكەشكردنی كرێ و پێشكەشكردنی فرۆشتن بەردەستە.

دیاری كردنی رۆڵ و رێگە پێدانی بەكارهێنەران

رێەپێدانەكانی كارمەندەكانت رێك بخە بە دروستكردنی رۆڵی جیاواز. بەمەش دەتوانیت وا لە سیستەمەكەت بكەیت كە چ كارمەندێك چ شتێك بتوانێت بكات یان ببینێت.

دانانی ناونیشان و ژمارە مۆبایلی تۆماتیك (بۆ ٤ لق و زیاتر)

ئەو عقاراتانەی كە لە ٤ لق زیاتریان هەیە پێویست ناگات لە كاتی دانانی وێنەی كلێشەی دواوەی عقد و پسوولە چەندین دۆكیومێنت ئامادە بكەن، ئێمە بە شێوەی داینەمیك ئەم كارەت بۆ دەكەین.

بیرهێنانەوەی كاتی هاتنی كرێ

لە كاتی نزیكبوونەوەی كرێ، عەقاراتەكەت ئاگاداردەكەینەوە بۆ ئەوەی ماندوو نەبیت بە رێكخستنی هەموو پسولە و عقدەكان هەموو مانگێك، وە بە یەك كلیك دەتوانیت پسوولەكەش ئامادە بكەیت.

بیرهێنانەوەی كاتی تەواوبوونی گرێبەست

لە گەڵ كاتی تەواوبوونی هەر گرێبەستێكی كرێ ئاگادار دەكریتەوە ١٥ رۆژ زوو تر. وە ئەم مەودایەش دەتوانرێت بگۆردرێت.

راپۆرت

چەندین جۆری راپۆرت بەردەستە لەوانە راپۆرتی كۆمیشنی كارمەندان، راپۆرتی تێچوو ،راپۆرتی عموولە، راپۆرتی تەئمینات، راپۆرتی داهات بە گشتی و چەندانی تر.

پشتگیری بەردەوام

باك ئاپی رۆژانە

سیكیوریتی بەهێز

نوێكاری بەردەوام

دواتر (وەشانی 4.1)

پێشتر (وەشانی 1.0)

پێویستت بە یارمەتیە؟

پەیوەندیمان لەگەڵ ببەستە، با تیمەكەمان یارمەتیتان بدەن لە هەڵبژاردنی پێویستیەكەت.