باشتر دەربكەوە لە لایەن كریار و بزنسەكانی تر

هەبوونی ماڵپەڕێکی بێ کەموکوڕی پێویستە بۆ هەموو کارێک. وە هەبوونی ماڵپەرێكی پێشكەوتوو ڕێگەت پێدەدات خزمەتگوزارییەکانت پێشکەش بە کڕیارە  جۆراوجۆرەکان بکەیت لە سەرانسەری جیهان. هەڵە نابێت بڵێین ماڵپەڕێک باشترین ڕێگایە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری براندەکەت و دروستکردنی ئامادەیییەکی بەهێزی ئۆنلاین بۆ کارەکەت.

گومانی تێدا نییە کە دەبێت زیاتر سەرنجت لەسەر پەرەپێدانی ماڵپەڕەکان بێت بۆ ئەوەی ئەزموونێکی بێ کێشەی ماڵپەڕەکان پێشکەش بە سەردانیکەرانی ماڵپەڕەکەت بکەیت. بۆیە زۆر گرنگە کە خزمەتگوزارییەکانی پەرەپێدانی وێب لە هاوبەشێکی لێهاتوو لە پەرەپێدانی وێبەوە بەکاربهێنرێت.

بۆچی ئێمە؟

ئێمە مانایەك بە كارەكەت دەبەخشین لە رێگەی مالپەرەكەتەوە

پێشكەوتوو

ئێمە نوێترین تەكنەلۆجیایەكانی سەردەم بەكاردەهێنین بۆ درووستكردنی ماڵپەرەكەت. بە ئەزموونی چەند ساڵەی تیمەكەمان ماڵپەرێكی تایبەت بە كارەكەت بۆ دروست دەكەین

Responsive

هەموو كەسێك بە هەر جۆری ئامێرێك، مۆبایل، ئایپاد، كۆمپیوتەر دەتوانێت بە ئاسانی ماڵپەرەكەت بكاتەوە و سوودی لێ وەربگرێت.

خێرا

بە بەكارهێنانی CDNی كۆمپانیای رێدكۆد دەتوانیت ماڵپەرەكەت زۆر خێرا بكەیت و بەردەوام بمێنیتەوە لەگەڵ كریار و هاوبەشەكانت .

زمانی جیاواز

بێخەم بە لە وەرگێرانی ماڵپەرەكەت و قورسی ئەم كارە. ئێمە باشترین پێداویستیەكانی وەرگێرانی ماڵپەرەكەت بۆ دابین دەكەین، وە لەگەڵ ئێمە هیچ سنورێك نییە بۆ هەبوونی هەر زمانێك كە تۆ پێویستتە.

پارێزراو

جگە لەوەی كۆدێكی پارێزرا و دوور لە هەر كەلێنێكی ئەمنیت بۆ دەنوسین، سێرڤەرەكانیشمان چەندین پێداویستی سەردەمیانە و پێشكەوتوو بەكاردەهێنن بۆ پاراستنی ماڵپەرەكەت.

دیزاینی تایبەت

دەتوانیت تیمەكەمان رابسپێری بە بەكارهێنانی ئەزموونیان دیزاینێكی تایبەتت بۆ بكەن یان خۆت بیرۆكەكەت پیشكەشبكەیت و ئێمە بۆتی بكەین بە راستی.

خێرایی و SEO ی ماڵپەرەكەت گرەنتیە لای ئێمە

ئێمە گرەنتی خێرایی و تەواوی ئەو پێداویستیانە دەكەین كە پێویستن بۆ ماڵپەرەكانی گەرانی وەك گۆگڵ. ئێمە تەنها مالپەرێكت بۆ دروست ناكەین، ئێمە زیاتر لە ماڵپەرێكی پێكەوتووت بۆ بەردەست دەخەین.

ئەمرۆ پەیوەندیمان پێە بكە و ببە خاوەنی ماڵپەرێكی پێشكەتوو.