پرسیارە دووبارەكان
سیستەمی CloudCrest
CloudCrest بریتییە لە سۆفتوێرێكی ووەك خزمەتگوزاری ( SaaS )،كە پەرەی پێدراوە لە لایەن چەند گەشەپێدەرێكی كورد و بیانی.
چەند خزمەت گوزاریەك دابین دەكات كە بریتیین لەمانەی خوارەوە:
- داتابەیس بۆ ماركێت و دوكان و سوپەرماركێت
- داتابەیس و سیستەمی بەرێوەبردن بۆ كۆگا
- داتا بەیس و سیستەمی بەرێوەبردن بۆ كارگە و كارخانەكان
- داتا بەیس و سیستەمی بەرێوەبردن بۆ نەخۆشخانە و كلینیكەكانی چارەسەر كردن
- داتابەیس و سیستەمی بەرێوەبردن بۆ دەرمانخانەكان
- سیستەمی بەرێوەبردن بۆ HR
- سیستەمی بەرێوەبردن چێشتخانە و كافتریا ( داتابەیس + مینوو بە ئەپڵیكەیشن )
CloudCrest بریتییە لە پرۆژەیەك كە لە لایەن ستافێكی كارامە و پێشكەوتوو لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق پەرەی پێدەدرێت و بەرێوەو دەبردرێت. سیستەمەكانی CloudCrest كەمترین تێچوو و ئەرك دەخەنە سەر بەكارهێنەرانی وە باشترین خزمەتگوزاری زەخیرەكردن و پارێزگاری كردنی بۆ دانراوە.
هەموو بەرهەمەكانی CloudCrest وەرگێردراون بۆ هەر سێ زمانی ( كوردی ( سۆرانی و بادینی ) - ئینگلیزی - عەرەبی )
بۆ زیاتر پارێزگاری كردن و پاراستنی زانیاری و داتای بەكارهێنەرانمان، هەموو سیستەمەكانمان بە شێوەی ئۆنڵاین دیزاین كراون. بەمەش كریارانمان و بەكارهێنەرانمان سەلامەت دەبن لە ونبوونی داتا و زانیاریەكانیان.
سیستەمەكانی CloudCrest پێویستیان بە كۆمپیوتەری تایبەت و بەهێز نییە. دەتوانیت كارەكان لەسەر مۆبایلەكەت یان ئایپادێ: یان كۆمپیوتەرێك لە هەر جۆرێك بێت بەرێ بكەیت.
ئێمە لە CloudCrest هەڵدەستین بە بەستنەوەی هەموو ئەو كۆمپیوتەرانەی كە بەكاردەهێنرێت لە كارەكەت بێ تێچووی زیادە و هەبوونی سێرڤەر بۆ شوێنەكەت بە چەند دەقەیەكی كەم.
ئێمە جیاواز لە كۆمپانیاكانی تر رێگە بە بەكارهێنەرانمان دەدەین بە ئارەزووی خۆیان بەكارهێنەر و كاشێر زیاد بكەن بە پێی ئەوەی لە پاكێجەكان ئاماژەی پێدراوە.
هەموو پاكێجەكانی بەكارهێنەرانمان ژمارەی كۆمپیوتەر و كاشێری بۆ دیاری كراوە، بۆیە دەتوانن كارمەند، كاشێر، ئەدمین، محاسب زیاد بكەن بە پێی ئەو مەودایەی كە پێتان دراوە بەمەش هیچ تێچوویەكی كرینی كۆمپیوتەر و دابەزاندنی سیستەم بە پارەی زیادە ناكەوێتە سەر كریارانمان تەواوو ئازادن لە زیاد كردن و كەم كردنی بەكارهێەرانیان.
ئێمە دڵخۆشین بەوەی كە بۆ هەموو كریارەكانمان سێرڤەرمان دابینكردووە بە كەمترین نرخ و پارێزراوترین شێوە بۆ ئەوەی بە هیچ شێوەیەك توشی ئاستەنگی نەبن لە بەكارهێنانی سیستەمەكەمان.
سیستەمەكانی ئێمە بریتیی نییە لە سیستەمی مانگانە و ساڵانە، یەك جار پارە دەدەیت بەمەش بە پێی ئۆفەرەكانی ئێمە ماوەیەك كە لە ساڵێك كەمتر نەبێت و لە ٢ ساڵ زیاتر نەبێت وەردەگریت بە خۆرایی، بەڵام دوای ئەو ماوەیە پێویستە تەنها پارەی سێرڤەر بدەیت كە ئەمەش بە پێی پاكێج دەگۆرێت و بریتییە لە ١٠٪ پارەی پاكێجەكە ساڵانە.
بەڵێ، ئێمە دەتوانین تەواوی سیستەمەكە بگوازینەوە سەر ئەو سێرڤرەی كە كریارانمان و بەكارهێنەرانمان داوای دەكەن.
نەخێر، سیستەمەكە پێویستە لە ژێر دەسەڵاتی پەرەپێدان و پارێزگاری كردنی ئێمە بێت بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە لە كوالێتی و كارایی سیستەمەكانمان.
بۆ هەبوونی سیستەمێكی ئۆفڵاین كە ئێستا لە ماركێتەكان هەیە ئەم پێداویستیانەت پێویستە:
- ١ كۆمپیوتەر بۆ محاسب یان ئەدمین ( شتێكی ئاسایی نزیكی ٥٠٠$ - ٦٠٠$ )
- كۆمپیوتەر بۆ كاشێر ( ئەگەر یەك كاشێر هەبێت ( شتێكی ئاسایی نزیكی ٥٠٠$ - ٦٠٠$ )
- ٢ ئامێری چاپكردن ( نزیكی ١٥٠$ )
- باركۆد ( ٣٠$ )
- كەمترین نرخی سیستەم ئەمرۆ لە ماركێت (نزیكی ٥٠٠$ - ٩٠٠$ بۆ هەر كۆمپیوتەرێك )
- صیانە ( ٢٥$ هەر جارێك سەردانبكرێیت ) دوای ئەوە بە پێی كاتژمێر بۆت حساب ئەكرێت وە هەندێك سیستەم ساڵانە ئەوەستێت و پێویستە پارە بدەیت بۆ ئەوەی بكرێتەوە.
بەمەش بۆ ماركێتێكی ئاسایی ئەگەر یەك لقی هەبێت و یەك كاشێری هەبێت پێویستە نزیكی ٢٦٨٠$ خەرج بكات بۆ ئەوەی بتوانێت سیستەمێكی بەرێوە بردنی باشی هەبێت.
بۆ هەمان ماركێت لای ئێمە دەتوانێت سیستەم بكرێت بە تەنها ٥٠٠$وە ساڵانە ١٠٠$ كرێی سێرڤەر دەدات، كە ئەم كرێیەش دەچێت بۆ نوێكردنەوە و دابینكردنی نوێترین ئەو تایبەتمەندیانەی كە زیاد دەكرێن.
هەموو كریارانمان دوای كرینی سیستەمەكە، خولی راهێنانی تەواویان بۆ دەكرێتەوە، وە هەروەها فێركاری تەواوی سیستەم بە شێوەی ڤێدیۆ و نوسراویش پێیان دەدرێت، بەمەش دەتوانن وەلامەكان بە ئاسانترین شێوە و بە هەركاتێك بدۆزنەوە كە پێویستیان بوو.
بۆ هەركێشەیەك ئێمە بە زووترین كات هەولی چارەسەری بۆ دەدەین و سەردانی ئەو شوێنە دەكەین كە كێشەكەی هەیە.
بەڵێ هەموو سەعاتێك زانیاریەكان باك ئەپ دەكرێن.
ئەم كارە بە ئێمە بسپێرە و یارمەتیت دەدەین لە گواستنەوەی تەواوی سیستەمەكەت بۆ سەر سێرڤەرەكانی CloudCrest.
ئەم سیستەمە لە رۆژێك ٢٤ سەعات كاردەكات و گرنگ نییە لە چ شوێنێك داخڵی دەبیت.
بەڵێ، بۆ نموونە دەتوانین سیستەمی HR ببەستینەوە بە هەموو سیستەمەكانی تر بۆ رێكخستنی كات و دەوامی كارمەندانت.